ئه‌نقه‌ره‌: ئه‌گه‌ری درووستكردنی ده‌وڵه‌تی په‌كه‌كه‌ له‌ باكووری سووریا كۆتایهاتووه‌

به‌ هۆی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیاوه

K24 – هه‌ولێر:

گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن رایگەیاند: "به‌ هۆی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیاوه‌، ئه‌گه‌ری درووستکردنی دەوڵەتی پەکەکە لە نێوان سنووری سووریا و تورکیا كۆتاییهاتووه‌".

ئیبراھیم کاڵن لە دوای کۆبوونەوەی کابینەی وەزیران، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و گوتی: "رێنمایی بە تیمە پەیوەندیدارەکانمان دراوە لەبارەی کۆتاییھێنان بەو ھێرشانەی رژێمى سووریا کە بەمەبەستی فراوانکردنی ناوچەی ژێر دەسەڵاتیان و دژایەتیکردنی تورکیا ئەنجامی دەدات، بەتایبەتیش لەمبارەیەوە لەگەڵ رووسیا پەیوەندی درووستکراوە". 

گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن لەبارەی پرسی کڕینی S-400 گوتی: "ھیوادارین ئەمه‌ریکا بە بەھانەی پرسی S-400 واز لەو ھەڵوێستانە بھێنێت کە زیان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەگەیەنن".