ئەردۆغان ھەڕەشە لە رژێمی سووریا دەكات
"ئەستەمە بێ دەنگ بین"
K24 - ھەولێر
سەرۆككۆماری توركیا رایدەگەیەنێت "لەبارەی منبج ئەمەریكا بەڵێنەكانی نەبردەسەر و چیتر لە بەرامبەر ھێرشەكانی رژێمی سووریا لە ئیدلب بێدەنگ نابین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکكۆماری تورکیا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی رایگەیاند: "ئەگەر رژێمی سووریا بەردەوام بێت لە ھێرشکردنە سەر خاڵەکانی چاودێری، ئەوا ئەستەمە بێ دەنگ بین".
سەبارەت رەوشی منبج و رێككەوتنیان لەگەڵ ئەمەریكا ئەردۆغان گوتی: "لەبارەی منبج، ئەمەریکا وەک ھاوپەیمانی ستراتیژی بەڵێنەکەی خۆی نەبردە سەر و، ئەوەی چاوەڕوانمان دەکرد رووی نەدا، بەڵام ئەمەش بە مانای کشانەوەی ئێمە لەو شوێنە نایەت. گشت پلانەکانمان وەک خۆی دەپارێزین و، بە ھەمان شێوە بەردەوام دەبین".
ھ.م
سەرچاوە: ئەنادۆڵ