به‌رپرسێكی ئێرانی هۆكاری روونه‌دانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌كات
وه‌حیدی: رێبه‌ر هه‌موو شتێك ده‌زانێ
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، سه‌رۆكی كۆڕی باڵای به‌رگریی نیشتمانی ئێران و وه‌زیری پێشووتری به‌رگریی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا بۆیه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستپێناكات، چونكه متمانه‌ی به‌وه نییه له جه‌نگه‌كه‌دا سه‌ربكه‌وێت".
ئاژانسی هه‌واڵی فارس، له زاری وه‌حیدییه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران، به‌هۆی هه‌ستكردن و شیكردنه‌وه‌و زانینی مێژوو و شاره‌زایی كرداریی له واقیعه‌كه، هه‌ست به‌وه ده‌كات كه جه‌نگ ههڵناگیرسێ".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به چه‌ند هۆكارێك شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران ناكات، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌ست به شه‌ڕ بكات ده‌بێت سه‌ركه‌وتن بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا دڵنیا نییه له‌وه‌ی له جه‌نگه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت و به سهركهوتووییش له‌و جه‌نگه ده‌رنه‌چووه له یه‌مه‌ن و عێراق و سووریا و ئه‌فغانستان و شكستیهێناوه".