زیاتر له 80 هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له نه‌ینه‌وا سووتاوه
"ده‌ستی داعشی له پشته"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16/6/2019، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند: "80 هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی كه كرابوونه گه‌نم و جۆ له ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وا سووتاون، رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستی له سووتانی به‌روبوومی جوتیارانی پارێزگاكه هه‌بووه".
نووره‌دین قه‌بلان، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: "هێشتا لایه‌نه ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه له سووتاندنی ده‌غڵ و دانی جووتیاران ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كێن ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌و كاره‌وه‌ن و هۆكاره راسته‌قینه‌كانی گردانی گه‌نم و جۆی جووتیاران چییه؟. چونكه تا ئێستا به‌هۆی ئاگره‌وه له كۆی شه‌ش ملیۆن دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی، له پارێزگای نه‌ینه‌وا زیاتر له 80 هه‌زار دۆنم زه‌وی سووتاوه.
قه‌بلان روونیكرده‌وه، هۆكاری زۆر هه‌یه له پشت رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و ره‌ز و باخی هاووڵاتیان، دیارترینیان پریشكی ئاگری ده‌ڕاسه‌كان و ئۆتۆمبێل و پاشماوه‌ی جگه‌ره و كێبڵێ كاره‌باییه. جگه له‌وه‌ی داعشی تیرۆریست ده‌ستی له هه‌ڵگیرساندنی ئه‌و ئاگرانه‌دا هه‌یه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، داواكارییان بۆ حكوومه‌تی ئیتیحادی به‌رزكردووه‌ته‌وه تا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئه‌و رووداوانه بخه‌مڵێنرێت و قه‌ره‌بووی زیانی جووتیاران و هاووڵاتیان بكرێته‌وه".
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رما و وشكبوونی گه‌نم و ده‌غڵ و دان، له زۆربه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌روبوومی جوتیارانی كورد سووتێنرا و ئاگری تێبه‌ردرا. هه‌روه‌ها چه‌ند ناوچه و پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراقیش به‌هۆی رووداوه‌كانی ئاگركهوتنهوهوه زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه. له ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكدا 303 رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له عێراق هه‌بووه و تا ئێستا هه‌زاره‌ها دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی سووتاوه.