به‌ریتانیا: دڵنیا بووینه‌ته‌وه كه ئێران هێرشه‌كانی سه‌ر نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی كه‌نداوی ئه‌نجامداوه
له‌و داتایانه‌ی ده‌ستمان كه‌وتوون دڵنیا بووینه‌ته‌وه.. ته‌نیا ئێران له پشت هێرشه‌كانه
K24- هه‌ولێر:
جارێكی دیكه به‌ریتانیا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی هێرشه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بۆ سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی كه‌نداوی عومان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران درێژكرد و دووپاتیكرده‌وه، "خه‌ریكه له تێوه‌گلانی ئێران له‌و هێرشه دڵنیا ده‌بین".
له لێدوانێكدا بۆ ده‌سته‌ی رادیۆ و كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "بی بی سی"ـی به‌ریتانی، جێرمی هانت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته دووپاتیكرده‌وه، له‌نده‌ن باوه‌ڕی به‌وه نییه هیچ لایه‌نێك ده‌ستی له پشت ئه‌و هێرشانه بێت "جگه له تاران"، كه ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكدا دووه‌م هێرشی له‌و جۆره‌یه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش له‌باره‌ی به‌ڵگه‌كانی به‌ریتانیا كه تێوه‌گلانی ئێران له رووداوه‌كه‌ی كه‌نداوی عومان پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا گوتی: "هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵگریمان بۆ ئه‌و رووداوه كردووه و ئه‌و داتایانه‌ی ده‌ستمان كه‌وتوون، له دڵنیابوون نزیكمان ده‌كاته‌وه. ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه نییه هیچ لایه‌نێكی دیكه ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامدابێت"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه ته‌نیا ئێران بووه ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه.
هانت داوای له هه‌موو لایه‌ك كرد، دان به‌خۆیاندا بگرن و هه‌وڵ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان بده‌ن.
پێشتریش هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و سعوودیه په‌نجه‌ی تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر دوو كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی بۆ ئێران درێژكردبوو، له‌كاتێكدا ئێران به توندی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
دوێنێش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشانه‌ی خسته ئه‌ستۆی ئێران، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تارانی به‌دوای خۆیدا هێنا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی باڵیۆزی به‌ریتانیای له وڵاته‌كه‌ی بانگهێشت كرد و داوای روونكردنه‌وه‌ی لێ‌كرد.
H.B