به‌رپرسێكی ئێرانی: شازاده‌ی سعوودیه نێودهندگیری له نێوان واشنتن و تاران ده‌كات
"به‌رپرسانی رۆژئاوا جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی خۆیان به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌نه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوللـه‌هیان، راویژكاری تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی شوورای ئێران دووپاتیكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ناوچه‌ی كه‌نداو، محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودییه رۆڵی خۆی له گه‌یاندنی په‌یام و نامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تاران ده‌گێڕێت.
عه‌بدوللـه‌هیان له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی یه‌كه‌می ئێرانی گوتی: "به‌رپرسانی رۆژئاوا له رێگه‌ی شانده سیاسییه‌كانیان جه‌ختیان له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی خۆیان به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران كردووه‌ته‌وه"، روونیشیكرده‌وه، "ئه‌و شاندانه هه‌ڵگری په‌یامه‌كانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكان".
عه‌بدوللـه‌هیان كه پێشتریش پۆستی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی به‌ده‌سته‌وه بوو، جه‌ختی كرده‌وه، "هه‌تا هه‌ندێك كه‌سی وه‌ك بن سه‌لمانیش به‌م دواییانه رۆڵی خۆیان له گه‌یاندنی ئه‌و نامه و په‌یامانه‌دا له رێگه‌ی كه‌ناڵه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه هه‌بووه".
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه ئاشكرایكرد، "به‌شێك له‌و چالاكیانه له‌لایه‌ن ئیمارات و سعوودیه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، به شێوه‌یه‌ك كه شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه‌ش له‌و په‌ڕی دژایه‌تیكردنی ئێرانیشدا رۆڵی خۆی له گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامانه‌دا له رێگه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌گێڕێت"، به‌گاڵته‌جاڕییه‌وه گوتی: "بن سه‌لمان باوه‌ڕی به قسه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان كردووه و پێی باشه ئێران دانوستان له‌گه‌ڵیان بكات".
راویژكاری تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی شوورای ئێران ئاماژه‌ی به‌وه دا، بن سه‌لمان له لوتكه‌ی مه‌ككه له رۆژانی 30 و 31 مانگی رابردوو په‌یامێكی گه‌یاندووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ لووتكه‌كانی كه‌نداو، عه‌ره‌بی و ئیسلامی.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆماری ئیسلامی گوتی: شینزۆ ئابێ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆنیش به‌م دواییانه به نیازێكی پاك سه‌ردانی ئێرانی كرد و روونیكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی كه‌ناڵه نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه رایگه‌یاندووه، كه ده‌كرێت سه‌ركرده‌ی وڵاتان ده‌توانن په‌یامێك یاخۆد هه‌موو په‌یامه‌كانی تره‌مپ به تاران بگه‌یه‌نن".
هاوكات عه‌بدوللـه‌هیان دووپاتیكرده‌وه، "سعوودیه و ئیمارات په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێكی هه‌ڵه ده‌كه‌ن، كه دۆخی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌مڕۆ كه‌نداوی فارس و كه‌نداوی عومان بوونه‌ته گۆڕه‌پانێك بۆ هامشۆكردنی نه‌یاران بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌نارده‌ی نه‌وت له ناوچه‌كه ئاڵۆز بكه‌ن".
گوتیشی: "ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سعوودیه و ئیسرائیل له ناوچه‌كه گه‌یشتوونه‌ته سنووری ئاڵۆزكردنی ئاسایشی هه‌نارده نه‌وتییه‌كان، كارێكی سروشتیشه كه ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت بكرێنه‌وه كه ئاراسته‌ی ئێران ده‌كرێن".
H.B