رەوتی حیكمە بە فەرمی ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی راگەیاند

پێشتر عەمار حەكیم رەخنەی لە حكوومەت دەگرت

K24 - ھەولێر

رەوتی حیكمەی نیشتمانی بە فەرمی ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی راگەیاند.

لە بەیاننامەیەكدا، رەوتی حیكمەی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی عەمار حەكیم، ئاماژەی بەوە كردووە، دوای كۆبوونەوەی حزبەكە، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی عێراق، بە تەواوی بڕوابوونیانەوە، بژاردەی ئۆپۆزسیۆنیان ھەڵبژاردووە و بڕیاریانداوە، بە تەواوی بەو بژاردەیەوە پابەند بن.

رەوتی حیكمە ئاماژە بەوەشكردووە، دوای تاوتوێكردنی ئەدای حكوومەتی ئێستا و بارودۆخی ژیانی ھاووڵاتییان ئەو بڕیارەیان داوە.

پێشتریش عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتەكە، لە چەند بۆنەیەكی جیاوازدا رەخنەی لە كاری كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق گرتووە.

ھ.م