هاوپه‌یمانان مه‌شقیان به 173 هه‌زار پێشمه‌رگه و سه‌ربازی عێراقی كردووه
"عێراقییه‌كان خۆیان سه‌رپه‌رشتی مه‌شقه‌كان ده‌كه‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات، تا ئێستا زیاتر 173 هه‌زار پێشمه‌رگه و سه‌ربازی عێراقی مه‌شقیان پێكراوه.
هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر ئاشكرای كردووه، له سه‌ره‌تایی شه‌ڕی داعش و ده‌ستپێكردنی مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق تا ئێستا زیاتر له 173 هه‌زار پێشمه‌رگه و سه‌ربازی عێراقی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه مه‌شقیان پێكراوه.
هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه كه ئێستا له زۆربه‌ی مه‌شقه‌كاندا عێراقییه‌كان خۆیان سه‌رپه‌رشتی مه‌شقه‌كان ده‌كه‌ن.