كۆمیسیۆنی باڵا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی دیاریكرد

ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن له‌سه‌ر واده‌ی دیاریكراو رێككه‌وتوون

K24 - هه‌ولێر:

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق، واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی دیاریكرد.

به‌ گوێره‌ی زانياريیه‌كان، بڕیاره‌ رۆژی 20ی نیسانی 2020، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجام بدرێت.

حازم ردێنی، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیارانیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەندامانی کۆمسیۆن رێککەوتوون لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە 20 نیسانی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراقی دواکەوتووە و ئه‌مجاره‌ بڕیاره‌ نیسانی 2020 ئه‌نجام بدرێت.

ئ. م