كۆمیسیۆن: وردبینی له تۆماری ده‌نگده‌رانی كه‌ركووك ده‌كه‌ین
بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك پێویستمان به 220 رۆژ هه‌یه
K24 – به‌غدا:
رزگار حاجی حه‌مه، جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردووه و وردبینی له تۆماری ده‌نگده‌رانی كه‌ركووك ده‌كه‌ین.
گوتیشی: پێویستمان به هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌یه و ئه‌گه‌ر تا 1ی ته‌مموز ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، یاساكه‌ی هه‌موار كرده‌وه، ئه‌وا ئێمه له نیسانی داهاتوودا ده‌توانین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌به‌رین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه پێشنیازیان كردووه، ئه‌گه‌ر تا یه‌كی نیسان ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بتوانێت یاساكه هه‌موار بكاته‌وه، كۆمیسیۆن ده‌توانێت له مانگی نۆڤێمبه‌ری داهاتوو هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌به‌رێت، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نه‌یتوانی یاساكه هه‌موار بكاته‌وه، به‌و پێیه‌ی كۆمیسیۆن بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك پێویستی به 221 رۆژ هه‌یه.
سه‌باره‌ت به كه‌ركووكیش رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پێش هه‌ڵبژاردن نه‌توانرا لیسته‌كانی ده‌نگدان وردبینیان تێدا بكرێت، به گوێره‌ی یاسا ده‌كرێت دوای هه‌ڵبژاردن له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا وردبینی بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: تۆماری ده‌نگده‌رانی كه‌ركووك كێشه‌ی تێدا نییه و ئێمه ده‌توانین له واده‌یه‌كی زۆر كه‌مدا وردبینی ته‌واو بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان دڵنیا ببنه‌وه.