سه‌رۆكی پێشووتری میسر له كاتى دادگاییكردنی كۆچی دواییكرد
ته‌رمه‌كه‌ی گوازرایه‌وه نه‌خۆشخانه
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵی فه‌رمی میسر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆكی پێشووتر و زیندانیكراوی ئه‌و وڵاته له كاتی دادگاییكردنی تووشی جه‌ڵته‌یه‌كی له‌ناكاو بوو و كۆچی دواییكرد.
وه‌ك ئه‌و كه‌ناڵه بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی دادوه‌ر فه‌رمانی دواخستنی دانیشتنه‌كیدا، مورسی بوورایه‌وه و دوای راگه‌یاندنی مردنه‌كه‌ی، ته‌رمه‌كه‌ی گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
محه‌مه‌د مورسی ناوی ته‌واوی "محه‌مه‌د محه‌مه‌د مورسی عیسا ئه‌لعه‌یات"ـه، پێنجه‌م سه‌رۆك كۆماری میسر و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته بووه دوای شۆڕشی 25ی یه‌نایه‌ر و یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی مه‌ده‌نی میسر بوو.
له 24ی حوزه‌یرانی ساڵی 2012 به رێژه‌ی 51.73%ی ده‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی له 30 هه‌مان مانگ دوای سوێندخواردنی یاسایی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ده‌ستیپێكرد.
دوای خۆپیشاندانه‌كانی 30 حوزه‌یرانی ساڵی 2013 و پاش تێپه‌ڕبوونی ته‌نیا ساڵێك به‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی، كوده‌تای سه‌ربازی له دژی مورسی ئه‌نجامدرا و داوی دوورخستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی، به زیندانیكراوی مایه‌وه، تا ئه‌مڕۆ 17ی حوزه‌یران كۆچی دوایی كرد، دوای ئه‌وه‌ی له دادگا چه‌ند تۆمه‌تێك ئاراسته‌ی كران، له‌وانه‌ش: سیخوڕیكردن له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی بیانی و دزه‌پێكردنی نهێنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی.
دوای ئه‌وه‌ی مورسی بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامی نووسینگه‌ی "ئیرشاد"ـی ئیخوان موسلمین بوو، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حیزبی ئازادی و دادپه‌روه‌ری وه‌رگرتووه. پێشتریش له ماوه‌ی ساڵانی 2000 بۆ 2005 نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی میسر بووه.
مورسی ئه‌ندازیاری میكانیكی بووه و دواتر بووه‌ته مامۆستای زانكۆ و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بووه له ئه‌ندازیاری مادده‌كان.
H.B