هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی تاجی لە بەغدا
دووەم هێرشە دەکرێتە سەر ئەو بنکانەی سەربازی ئەمەریکی لێیە
K24 – ههولێر:
سێ مووشەکی کاتیۆشا ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی تاجی لە بەغدا کران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، سێ مووشەکی کاتیۆشا ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی تاجی لە باکووری بەغدا کران، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەو زیانانە بدرێت، کە بەر بنکە سەربازییەکە کەوتوون.
بنکەی سەربازی تاجی، راهێنەر و سەربازی ئەمەریکی لێیە کە راهێنان بە سەربازانی عێراقی دەکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی شەممەی رابردوو، چەند مووشەکێک ئاراستەی بنکەی سەربازی بەلەد کرا کە راهێنەری ئەمەریکی لێن و بەهۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە.
پێشتر چەند جارێک هێرشکراوەتە سەر دامەزراوەکانی ئەمەریکا لە عێراق، سوپای ئەمەریکاش، میلیشیکانی سەر بە ئێران تۆمەتبار دەکات.
Military Times
H.J