مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئیكسۆن مۆبیل له به‌سره كۆتاییان نایه‌ت
20 فه‌رمانبه‌ری دیكه‌ی بیانی به‌سره جێده‌هێڵن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/6/2019، گه‌وره كۆمپانیای بواری نه‌وتی ئه‌مه‌ریكی (ئیكسۆن مۆبیل) رایگه‌یاند: "پلان داده‌ڕێژن بۆ ئه‌وه‌ی 20 فه‌رمانبه‌ری دیكه‌ی بیانی كۆمپانیاكه له پارێزگای به‌سره ببه‌نه ده‌ره‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له‌و پارێزگایه مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئۆفیسی كۆمپانیاكه كراوه".
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌ی ئه‌منی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه: "به‌هۆی ئه‌و مووشه‌كه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌وتووه‌ته ناو كۆمه‌ڵگای ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا له به‌سره كه كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلیش له‌و ناوچه‌یه‌دایه، دوو كه‌س بریندار بوون".
به‌رپرسانی كه‌رتی نه‌وت ده‌ڵین: "كۆمپانیاكانی دیكه له‌وانه‌ی (رۆیاڵ ده‌چ شێڵ)ـی به‌ریتانی - هۆڵه‌ندی و (ئینی) ئیتالی له ناوچه‌كه‌دا ماون و كاری خۆیان ده‌كه‌ن".
كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئه‌مه‌ریكی مانگی رابردووش به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانه‌وه ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیاكه‌ی له به‌سره دوورخسته‌وه و پاش چه‌ند رۆژێك راگه‌یێنرا كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی كاره‌كانیان له باشووری عێراق.