له مووسڵ هێرش كرایه سه‌ر هێزێكی ئه‌مه‌ریكی
هێرشه‌كه به مووشه‌كی جۆری كاتیوشا ئه‌نجامدراوه
K24 – هه‌ولێر:
له شاری مووسڵ به مووشه‌ك هێرشكرایه، سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكی تێدایه له شاره‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له مووسڵ رایگه‌یاند، هێرشه‌كه به مووشه‌كی جۆری كاتیوشا ئه‌نجامدراوه.
گوتیشی: هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له كۆمه‌ڵگه‌ی كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی بوون، كه ده‌كه‌ونه ده‌سته چه‌پی شاری مووسڵه‌وه.
نومان زوبه‌یعی، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، ره‌وشه‌كه له ژێر كۆنترۆڵدایه.
روونیشیكرده‌وه، هێزێكی هاوبه‌شی فه‌رمانده‌یی عه‌مه‌لیاتی حه‌شدی شه‌عبی و فه‌رمانده‌یی سوپا و پۆلیس و ئه‌منی وه‌ته‌نی عێراق سه‌كۆیه‌كی مووشه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه، كه له هێرشه‌كه‌دا به‌كارهاتووه.
له باره‌ی زیانه‌كانه‌وه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ره‌تیكرده‌وه هیچ زیانێكی گیانی و ماڵیی به‌ر هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه‌وتبێت.
هێرشه‌كه‌ی مووسڵ دوای رۆژێك له‌و هێرشه دێت، كه له ناوچه‌ی تاجی باكووری به‌غدا به مووشه‌ك كرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه‌نیوز
ئ.ر