ئەوروپا دواین هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەدات
کەمتر لە سێ هەفتە ماوە مۆڵەتەکە کۆتایی بێت
K24 – ههولێر:
وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی ئەوروپی، بە مەبەستی پاراستنی رێككەوتنی ئەتۆمی سەردانی ئێران دەكەن.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردووەتەوە، وڵاتانی ئەوروپا لەھەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری كۆتایین بۆ پاراستنی رێككەوتنی ئەتۆمی و بۆ ئەو مەبەستەش وەزیرانی دەرەوەی، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، لە داھاتوویەكی نزیكدا و پێش كۆتایی ھاتنی وادەی ئێران بۆ ئەوروپا سەردانی ئێران دەکەن.
ئەمەش لەدوای بڕیارەكەی ئێران بۆ بە بەرزكردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم و دەستپێكردنی ھەنگاوەكانی كشانەوەی لە رێككەوتنی ئەتۆمی دێت.
هەر ئەمڕۆش، عەباس کەمالوەندی، وتەبێژی دامەزراوەی وزەی ناوەکی ئێران رایگەیاند، ئەو مۆڵەتە 60 رۆژییەی دابووییانە یەکێتی ئەوروپا بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتننامەی ئەتۆمی درێژ ناکەنەوە و لە 8ی تەمموز کوتایی دێت.
H.J