کۆنفراسێک لە بارەی پرسی کورد لە لەندەن ساز دەکرێت

"تادێت ئەو سنوورەی کوردەکان جیا دەکاتەوە، کاریگەرییان کەمتر دەبێت"

K24 – هه‌ولێر:

زانکۆی میدڵسێکس لە لەندەن کۆنفرانسێک لەبارەی "گۆڕینی دینامیکییەتی پرسی کورد لە رۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستدا کە لە گۆڕاندایە" لە 25 ئەم مانگە – حوزەیران ساز دەکات.

ئەم کۆنفرانسە سێیەم کۆنفرانسە لەسەر پرسی کورد لەو زانکۆیە ساز دەکرێت و تیایدا باس لە کێشەی شووناس و مافە نەتەوەییەکانی کورد لە تورکیا، ئێران، عێراق و سووریا دەکرێت.

لە باسکردنی کۆنفرانسەکە، زانکۆکەکە نووسیویەتی، تا دێت ئەو سنوورانەی کوردەکان جیا دەکاتەوە، کاریگەرییان کەمتر دەبێت و بەهۆی ئەوەی ئەو دەوڵەتانەی کوردەکانی تێدا دەژین، توندووتیژی زۆری تێدایە، کورد بووە بە لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن لە هەر چوار وڵات.

H.J