سه‌ربازێكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق شوێنی شاناهان ده‌گرێته‌وه
بایه‌خی بۆ پیشه‌سازیی به‌رگرییه و له عێراق شه‌ڕی كردووه
K24 – هه‌ولێر:
مارك ئێسپه‌ر، له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ شوێن گرتنه‌وه‌ی پاتریك شاناهان، هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستنیشان كراوه.
ئێسپه‌ر سه‌ربازێكی پێشووه و بایه‌خی بۆ پیشه‌سازیی به‌رگرییه و له عێراق شه‌ڕی كردووه.
تره‌مپ له‌و بڕوایه‌دایه، ئێسپه‌ر، كاری مه‌زن ده‌كات و به پێچه‌وانه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی پێشوو، كه تره‌مپ پێی وایه هیچ ئه‌زموونێكی سه‌ربازی نه‌بووه.
ئێسپه‌ر كه‌سێكی نزیكه له وه‌زیری ده‌ره‌وه، مایك پۆمپیۆ و ئه‌كادیمیای وێست پۆینتی له 1986 ته‌واو كردووه و له لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگرێسه‌وه ناسراوه.