ئێران: پەیامێکی روونمان بۆ ئەمەریکا نارد

سوپای پاسداران باس لە خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئەمەریکییەکە دەکات

K24 – هه‌ولێر:

حوسەین سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئەمەریکییەکە، پەیامێکی روونە بۆ واشنتن.

راشیگەیاند: "ئێران بە تووندی وەڵام دەداتەوە ئەگەر هێڵە سوورەکان ببەزێنرێت".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/06/2019، میدیای فەرمی ئێران، خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکی لەناو خاکی وڵاتەکەی بڵاو کردەوە، بەڵام سوپای ئەمەریکا لەگەڵ پستڕاستکردنەوەی هەواڵی خستنە خوارەوەی فڕۆکەکەیان لە لایەن ئێرانەوە، رەتیکردەوە، لە ناو خاکی ئێران ئەو فڕۆکە ئەمەریکییە خرابێتەو خوارەوە.

دواتر، چەند سەرچاوەیەکی سەربازیی ئەمەریکی بۆ رۆیتەرزیان ئاشکرا کرد، مووشەکە ئێرانییەکە لە ئاسمانی گەرووی هورمز، فڕۆکەکەیانی لە جۆری RQ-4 Global Hawk خستۆتە خوارەوە.

Sputnik

H.J