به‌هۆی تویتێكی تره‌مپ له دژی ئێران نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه
تویته‌كه ته‌نیا 4 وشه‌یه
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ تاران به‌رامبه‌ر خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه نووسی: "ئێران هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد"، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهان نزیكه‌ی 5% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
Iran made a very big mistake!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) June 20, 2019
دوای ئه‌و تویته‌ی تره‌مپ، له كاتژمێر 5:27 خوله‌ك به كاتی مۆسكۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای تكساس گه‌یشته 56 دۆلار و 37 سه‌نت، به‌مه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ دوایین داخستنی پێشوو، نرخی نه‌وت به رێژه‌ی 4.85% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
له‌كاتێكدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له جیهان گه‌یشته 64 دۆلار و 10 سه‌نت، به‌ڕێژه‌ی 3.69% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی له به‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ له پارێزگای هورمزكانی باشووری كۆماری ئیسلامی راگه‌یاند، له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا دوای ئه‌وه‌ی واشنتن هه‌واڵی خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی پشتڕاست كرده‌وه، تره‌مپ له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر گوتی: "ئێران هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد"، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی سوپای پاسداران ئاشكرا بكات.
H.B