بڕیار بوو ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته سه‌ر ئه‌م ئامانجانه‌ی ئێران
بڕیار بووه شه‌وی رابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته سه‌ر ئێران
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیاری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن)، بڕیار بووه شه‌وی رابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته سه‌ر ئێران.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به گۆڤاری نیوزویكی راگه‌یاندووه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر خرابوونه ئاماده‌باشییه‌وه.
گوتیشی: له كاتژمێر 2ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی ئه‌مه‌ریكا، هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئاماد كرابوون بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا هێرش بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێبكه‌ن، بڕیار بوو كاتژمێر 3:00 تا 3:30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشه‌كه بكرێت.
ئه‌و به‌رپرسه بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئاشكرا بكرێت، به گۆڤاره‌كه‌ی راگه‌یاندووه، یه‌كێك له‌و ئامانجانه‌ی دیار كرابوو، هێرشی بكرێته سه‌ر، سیستمی مووشه‌كی زه‌وی – ئاسمانی جۆری 125ی نیڤا بیچورای رووسی بوو، كه ئه‌مه‌ریكا پێی وایه فڕۆكه چاودێرییه‌كه‌ی له رێی مووشه‌كی ئه‌و سیستمه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه.
ئه‌و سیستمه مووشه‌كییه درووستكراوی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشووه و ئێران ده‌ستكاری كردووه و تازه‌ی كردووه‌ته‌وه و ناوی لێناوه سیستمی مووشه‌كی خورداد.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئه‌سۆشێیتد پرێس بڵاویكرده‌وه، رادار و بنكه‌ی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی ئێران له ریزی ئه‌و ئامانجانه دانرابوون، كه بڕیار بوو بۆردومان بكرێن.
سه‌رچاوه: نیوزویك، ئه‌سۆشێیتد پرێس
ئ.ر