"هانده‌رانی بارسێلۆنا له گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار ناڕازین"
"حه‌ز ناكه‌ن جارێكی تر ئه‌و یاریزانه بۆ بارسێلۆنا بگه‌ڕێته‌وه"
هاندەرانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دژی بریاری گەڕانەوەی نێیمار داسیلڤا هێرشبەری بڕازیلی یانەکەیانن و داوای دوورخستنه‌وه‌ی ڤاڵڤێردیش ده‌كه‌ن.
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی گەڕانەوەی یاریزانی بڕازیلی بۆ ریزی یانە کەتەلۆنیەکە، رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی نزیک لەم یانەیە راپرسیەکی ئەنجامدا و زۆربەی هاندەرانی کە بەشدارییان لە راپرسیەکەدا کردووە داوا دەکەن رێگە بە یاریزانی بڕازیلی نەدرێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یانەکەیان.
لەم راپرسیەدا %71.2 بە نەخێر وەڵامیان داوەتەوە و رازی نین بە گەڕانەوە ئەستێرەی پێشووی یانەکەیان و تەنها %28.8 لەگەڵ گەڕانەوەی ئەو یاریزانەن.
هەر لەم راپرسیەی کە رۆژنامە کەتەلۆنیەکە ئەنجامیداوە پرسیاری ئەوە لە هاندەرانی بارسا کراوە کە ئایا رازین بە مانەوەی ڤالڤێردی راهێنەر، زۆربەی هاندەران بەم بریارە رازی نین و داوای دورر خستنەوەی ئەو راهێنەرە دەکەن.
نێیمار له هاوینی 2017 به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو گرێبه‌سته‌كه‌ی به 222 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو، به‌ڵام به‌شێكی كاته‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به پێكانه‌وه تێپه‌ڕ كرد.