به‌شیر حه‌داد هۆكاری ته‌واونه‌كردنی په‌یكه‌ری حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ئاشكرا ده‌كات
به‌شیر حه‌داد: به هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كان نه‌تواندرا پێكهاته‌ی حكوومه‌ت ته‌واو بكرێت
K24- به‌غدا:
بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی تەواو نەبوونی کابینەی حکوومەته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، پەرلەمان ناتوانێت چاودێری کارەکانی حکوومەت بکات و لێکۆڵینەوە و بانگهێشتی وەزیرەکان بکات.
حه‌داد گوتیشی، بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان نەتواندراوە کابینەی حکوومەت تەواو بکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەری ئەوە هەیە رۆژی دووشەممە پەرلەمان جارێکی دیکە بۆ دەنگدان لەسەر کاندیدی وەزارەتە متمانەپێنەدراوەکان کۆببێتەوە.
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدانی وه‌زاره‌ت و پۆسته پڕنه‌كراوه‌كانی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بدات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدای، هه‌فته‌ی رابردوو موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و هاوكات سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیرون له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مۆڵه‌تی ته‌نیا 10 رۆژی بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی د‌یاریكردبوو، كه ئه‌گه‌ر په‌یكه‌ری كابینه‌كه‌ی له ماوه‌ی دیاریكراودا ته‌واو نه‌كات و كاندید بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه ده‌ستنیشان نه‌كات، كه تا ئێستا پڕنه‌كراونه‌ته‌وه و ئه‌و وه‌زاره‌تانه به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن، ئه‌وا وه‌ك سه‌رده‌می حه‌یده‌ر عه‌بادی شه‌قامی عێراق ده‌هه‌ژێنن.
H.B