تره‌مپ جارێكی دیكه باسی به‌كارهێنانی بژارده‌ی سه‌ربازی له دژی ئێران ده‌كات
"بژارده‌ی به‌كارهێنانی هێز له دژی تاران هێشتا له‌سه‌ر مێزه"
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه، به‌كارهێنانی هێز له دژی ئێران هێشتا له بژارده له‌پێشه‌كانی واشنتنه و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا قۆناغێكی نوێی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر تاران‌دا ده‌ستپێده‌كات، بۆئه‌وه‌ی رێگه نه‌دات كۆماری ئیسلامی ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا تره‌مپ رایگه‌یاند، گرنگه به‌ر له هه‌رشتێك كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه بكه‌ین كه په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌یه و هیواشی خواست، "حكوومه‌تی ئێران ژیرانه بیر بكاته‌وه و گرنگی به گه‌له‌كه‌ی بدات".
هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا تره‌مپ ئه‌و درووشمه به‌بیر هێنایه‌وه، كه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌كاری ده‌هێنا و ده‌یگوت: "با سه‌رله‌نوێ ئه‌مه‌ریكا گه‌وره بكه‌ین"، ئه‌مڕۆ له جیاتی ناوی ئه‌مه‌ریكا ناوی ئێرانی هێنا و گوتی: "با سه‌رله‌نوێ ئێران گه‌وره بكه‌ین"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی مه‌به‌سته‌كه‌ی بۆ ئه‌و ده‌ربڕینه بخاته روو، ئاخۆ ده‌یه‌وێت ئێران به رووخاندنی حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌رله‌نوێ گه‌وره‌ی بكات، یانیش به ملكه‌چكردنی تاران بۆ داواكانی واشنتن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی 20ی ئه‌م مانگه سوپای پاسدارانی ئێران خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند و دواتر ئه‌مه‌ریكاش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه، گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌و ئاسته گه‌یشت، پێشبینی ده‌كرا له هه‌ر چركه‌ساتێكدا بێت ئه‌مه‌ریكا گورزی سه‌ربازی له ئێران بوه‌شێنێت، به‌ڵام ئه‌مه رووینه‌دا.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ئێن بی سی نیوزی ئه‌مه‌ریكی، تره‌مپ هۆكاری پاشه‌گه‌زبوونه‌وه‌ی له لێدانی له ئێران ئاشكرا كرد و راگه‌یاند، "حه‌زم به‌وه نه‌كردووه كه ته‌نیا بۆ تێكشكاندنی فڕۆكه‌یه‌ك 150 كه‌س بكوژرێن و ئه‌و كاره‌م به كارێكی نه‌گونجاو زانی".
ماوه‌یه‌كه گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران له په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وامدایه و ئه‌مه‌ریكا هێز و كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی زیاتر ره‌وانه‌ی كه‌نداو ده‌كات و ئێرانیش مل بۆ داخوازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نادات و به هێرشكردنه سه‌ر چه‌ندین نه‌وتهه‌ڵگریش له ئاوه‌كانی كه‌نداو تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
H.B