ئێران كارمه‌ندێكی هێزه ئاسمانییه‌كانی له‌سێداره ده‌دات
هاوسه‌ره‌كه‌شی به 15 ساڵ زیندانیكردن سزا درا
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دادگای سه‌ربازی له ئێران به‌تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی واشنتن، سزای له‌سێداره‌دانی به سه‌ر كارمه‌ندێكی سه‌ر به هێزه ئاسمانییه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا جێبه‌جێ كرد.
په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له رێكخراوی دادی سه‌ر به هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، "جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دان به سه‌ر جه‌لال حاجی زوواردا، له سه‌ر ئه‌و فه‌رمانه بوو، كه به‌هۆی سیخوڕیكردنی ناوبراو بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا "سی ئای ئه‌ی" و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكی بۆی دیاریكرابوو".
ده‌سته‌ی دادوه‌ران دووپاتیكرده‌وه، "زووار فه‌رمانبه‌رێكی هێزه ئاسمانییه‌كانی بۆشاییگه‌ری بوو له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌و سیخوڕیكردنه، سزای زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ بۆ هاوسه‌ری زوواریش بڕاوه‌ته‌وه".
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فارس ئاشكرایكرد، "سزای له‌سێداره‌دانه‌كه له زیندانی "ره‌جائی شه‌هر" له شاری تاران جێبه‌جێ كراوه"، بڵاویشیكرده‌وه، "له ساڵی 2010 زووار ده‌ستگیركراوه و دانی به‌وه‌دا نابوو، كه به‌رامبه‌ر سیخوڕیكردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا پاره‌ی وه‌رگرتووه"، هه‌وره‌ك ئه‌و ئاژانسه رایگه‌یاند، "چه‌ندین به‌ڵگه و ئامێری سیخوڕیكردن له ماڵی زووار دۆزراونه‌ته‌وه".
جێگای ئاماژه‌یه، جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایه‌ی له‌سێداره‌دان ته‌نیا دوو رۆژ دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكیی له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه دێت, كه به هۆیه‌وه گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له لێواری ته‌قینه‌وه نزیك بوونه‌وه و پێشبینی كرا، رۆژی هه‌ینی ئه‌مه‌ریكا گورزێكی سه‌ربازی له ئێران بوه‌شێنێت، به‌ڵام له دوا ساته‌كانی به‌ر له ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز بووه‌وه.
H.B