ناتۆ له دژی ئێران پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند
شتۆڵتنبێرگ: هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كان له چالاكیی تێكده‌رانه‌ی ئێران نیگه‌رانن
K24- هه‌ولێر:
سکرتێری گشتی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" رایگەیاند: نیگەرانین لە چالاکیە تێکدەرانەکان و پاڵپشتەکانی ئێران بۆ تیرۆر و تێکدانی بارودۆخی لەناوچەکە. هه‌روه‌ها دەڵێت: گرنگە ئێران بەدەم داواکەی ئەمریکاوە بچێت بۆ گفتوگۆ و دانوستان.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ینس شتۆڵنتبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ هه‌ڵویستی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانی راگه‌یاند و گوتی: "ھەموو ھاوپەیمانەکان له چالاکی تێکدەرانەی ئێران لە ناوچەکە، پرۆگرامی مووشەکی و پاڵپشتیەکانی ئەو وڵاتەکە بۆ گروپە تیرۆریستەکان نیگه‌رانن".
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، "ھەموو ھاوپەیمانان ھاوڕان لەسەر ئەوەی، کە نابێت ئێران پەرە بە پرۆگرامی ئەتۆمی بدات".
گوتیشی: "زۆر گرنگە كه پەیامێکی روون لە ئەمریکاوە بۆ ئێران نێردراوە، کە ئامادەن بۆ گفتوگۆ و کەمکردنەوەی گرژییەکان، چونكه گرنگە لە کەنداو لە گرژی و ھەڵە ھەڵسەنگاندنەکان دوورکەوینەوە و خۆمان لە دۆخێك به‌دوور بگرین، کە لەوەی ئێستا لە ناوچەکە ھەیە خراپتر بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "مارك ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا بەوەکالەت لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار دەبیت زانیاری لەسەر دۆخەکە دەداتە ئەندامانی ناتۆ".
H.B