عه‌بدوڵڵا جه‌مال سه‌گرمه كارێكی جیاواز بۆ حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌كات
گۆرانییه‌كی ساڵانی حه‌فتاكانی زیره‌ك به ئۆركێسترایه‌كی گه‌وره‌ی ژێدار نوێ ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دكتۆر عه‌بدوڵڵا جه‌مال سه‌گرمه، ئاوازدانەری کورد، له ساڵیادی كۆچی دوایی گۆرانیبێژی ناوداری كورد حه‌سه‌ن زیره‌كدا، یه‌كێك له‌و گۆرانییانه‌ی كه له ساڵانی حه‌فتاكاندا به ده‌زگاری ئاسایی ئه‌و سه‌رده‌مه تۆماركراوه نوێ ده‌كاته‌وه و موزیكی تایبه‌تی بۆ داده‌نێت و جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ ده‌نگه ئۆریجیناڵه‌كه‌ی زیره‌ك خۆیدا تێكه‌ڵی كردووه‌ته‌وه كه ئۆركێسترایه‌كی گه‌وره‌ی ژێدار یاوه‌ریی ده‌نگه ئۆریجناڵه‌كه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌كات و به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ع.ج سه‌گرمه، رۆژی 26/6/2019 ڤیدیۆی به‌رهه‌مه‌كه‌ی له یوتیوبه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌وه نوسیوویه‌تی: "حه‌سه‌ن زیره‌ك 1921- 1972 ناسراوترین گۆرانیبێژی كوردی سه‌ده‌ی بیسته‌مه، كه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گۆرانیبێژ و موزیككارانی كورد به گشتیی و موزیككارانی ناوچه‌كه به گشتیی هه‌بووه. گۆرانییه‌كانی له گه‌لێك كه‌ناڵی ڕادیۆی جیاوازی ئه‌و سه‌رده‌مانه تۆماركردووه، وه‌ك كه‌ناڵی به‌غداد، كه‌ركوك، موسڵ، كرماشان، تاران، قه‌سری شیرین .. هتد. له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی موزیككار و موزیكژه‌نه به‌ناوبانگه‌كانی سه‌رده‌می خۆی كاری كردووه. سه‌دان گۆرانی و مه‌قامی فۆلكلۆری و دانراوی كوردی و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ی سه‌رده‌می خۆی تۆماركردووه و لێهاتووییه‌كی نایابی له به‌جێهێنانیاندا پێشكه‌ش كردووه و له به‌ناوبانگترین مه‌قامبێژه‌كانی سه‌رده‌می خۆی بووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " ئه‌م كاره‌ی ئێستا كه له ساڵیادی زیره‌كدا پێشكه‌شم كرد، یه‌كێكه له‌و گۆرانییانه‌ی كه له ساڵانی حه‌فتاكاندا به ده‌زگاری زۆر ئاسایی ئه‌و سه‌رده‌مه تۆماركراوه. موزیكی تایبه‌تم بۆ داناوه، تۆمارم كردووه و له‌گه‌ڵ ده‌نگه ئۆریجیناڵه‌كه‌ی زیره‌ك خۆیدا جارێكی دی تێكه‌ڵم كردووه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی نووسینه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا جه‌مال سه‌گرمه، بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایه‌تی گشتیی ڕۆشنبیری لە سلێمانی له‌و كاره‌یدا هاوكارییان كردووه و هیوایخواستووه جێی ڕه‌زامه‌ندی هه‌مووان بێت.