به فه‌رمی بارسێلۆنا گواستنه‌وه‌ی گۆڵپارێزێكی راگه‌یاند
مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی 200 ملیۆن یۆرۆیه
یانه‌ی بارسێلۆنا به‌فه‌رمی نیتۆی گۆڵپارێزی بڕازیلی له یانه‌ی ڤالێنسیاوه گواسته‌وه ریزه‌كانی.
یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه سه‌ركه‌وتوو بوون له گواستنه‌وه‌ی نیتۆ به‌رامبه‌ر 26 ملیۆن یۆرۆ، جگه له 9 ملیۆنی دیكه وه‌كو پاداشته‌كان له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.
گرێبه‌سته‌كه‌ی نیتۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بۆ ماوه‌ی 4 وه‌رز ده‌بێت و نرخی شكاندنی گرێبه‌سته‌كه‌شی دوو سه‌د ملیۆن یۆرۆیه.
نیتۆ له نێوان ساڵانی 2011 بۆ2015 یاریی بۆ فیۆرێنتینا كردووه، دواتر له 2015 بۆ2017 په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆسه‌وه كرد پێش ئه‌وه‌ی بچێته ڤالێنسیا و له‌وێشه‌وه رووبكاته بارسێلۆنا.
