راهێنه‌ری ڤێنزویلا به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز باسی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مێسی ده‌كات
ده‌ڵێت: مێسی نازناو بباته‌وه و نه‌باته‌وه باشترینی مێژووه
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ڤێنزویلا پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ببنه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی جیهانه، ده‌شڵێت: ئێستا كاتی ئه‌وه نییه باسی چێژوه‌رگرتن له یاری مێسی بكه‌ین، به‌ڵكو كاتی ململانێ و شكستهێنانه به تیپه‌كه‌ی مێسی.
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی نێوان ڤێنزویلا و ئارجێنتینا له قۆناخی چاره‌كی كۆتایی كۆپا ئه‌مریكا، رافاییل دودامێلی راهێنه‌ری ڤێنزویلا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ناكرێت ئارجێنتین به كه‌م سه‌یر بكرێت، ده‌شڵێت: یارییه‌كه بۆ ئێمه قورسه، چونكه به‌رامبه‌ر باشترین یاریزانی جیهان یاری ده‌كه‌ین كه لیۆنێل مێسیه.
رافاییل دودامێل كه پێشتر گۆڵپارێزی ڤێنزویلا بووه له 2016ـه‌وه ئه‌ركی راهێنانی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌ستۆگرتووه، ده‌شڵێت: مێسی نه‌ك ته‌نیا به‌هۆی ئاستبه‌رزی نێو یاریگه، به‌ڵكو ژیانی ده‌ره‌وه‌شی سه‌رنجراكێش و تایبه‌ته، به‌تایبه‌تی ژیانی خێزانی، بۆیه من لیۆ مێسی نازناو بباته‌وه و نه‌یباته‌وه به باشترینی هه‌موو مێژووی ده‌زانم.
دودامێل له‌باره‌ی هۆكاری بێده‌ستكه‌وتی مێسی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی گوتی: مێسی یاریزانێكی مه‌زنه، یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی هه‌ستێكی زۆر گه‌وره‌یان بۆ یاریكردن هاوشانی مێسی هه‌یه، به‌هۆی ئه‌م هه‌سته زۆره‌وه ناتوانن ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكه‌ن و له‌گه‌ڵ مێسی چێژ له یاریكردن وه‌ربگرن، هه‌ندێكیان كاتێك مێسی له تیپه‌كه‌یان ده‌بینن شۆك ده‌بن و باوه‌ڕ به‌خۆیان ناكه‌ن كه چۆن له‌گه‌ڵ مێسی به‌یه‌كه‌وه یاری ده‌كه‌ن.
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و، له یاریگه‌ی ماركانا له قۆناخی چاره‌كی كۆتایی كۆپا ئه‌مریكا ڤێنزویلا و ئارجێنتینا به‌یه‌ك بگه‌ن.