رۆژی شهممه ماراسۆنێك تایبهت به منداڵان له ههولێر دهكرێت
سەرجەم منداڵانی بەشدار بوو میدالیای نێودەوڵەتی وەردەگرن، کە ئارم و لۆگۆی فیدراسیۆنی ماڕاسۆنی جیھانی لەسەرە
لە ژێر دروشمی (بەرەو ئایندەیەکی گەش ڕادەکەین) بۆ ساڵی سێیەم لەسەر یەک ڕێکخراوی ئەربیل ماڕاسۆن بۆ وەرزش و ئاشتی بە پاڵپشتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ماڕاسۆن رۆژی شهممهی داهاتوو راكردنێكی به كۆنهڵ بۆ منداڵانی تهمهن 6 تا 13 ساڵان له كاتژمێر 6:00ـی ئێواره ئهنجام دهدات.
رێكخراو ئهربیل ماراسۆن ئاماژهی بۆ ئهوه كردووه كه سەرجەم منداڵانی بەشدار بوو میدالیای نێودەوڵەتی وەردەگرن، کە ئارم و لۆگۆی فیدراسیۆنی ماڕاسۆنی جیھانی لەسەرە، جاری سێیەمە مافی بەڕێوەچوونی ئەو ڕاکردنە بە شاری ھەولێر دەدرێت.
رێكخراوهكه ئاماژهی بۆ ئهوه كردووه كه دوای كۆتایی هاتنی راكردنهكه فێستیڤاڵێك ھاوشێوەی ئاھەنگ بۆ دڵخۆشی منداڵان ڕێک دەخرێت و کەسایەتیە کارتۆنیەکان ئامادە دەبن، ئامانج لە ئەنجامدانی ڕاکردنەکەیش ئەوەیە کە منداڵان زیاتر بە وەرزش ئاشنا بکرێن و دروستکردنی نەوەیەکی نوێ و تەندروست و وەرزش دۆست بنیات بنێین.
