راستی پێنج نازناوه له‌سه‌ریه‌كه‌كه‌ی ریاڵ مه‌درید له چامپیۆنزلیگ
ریاڵ مه‌درید بێ ئه‌وه‌ی لالیگا بباته‌وه به پشتیوانی فرانكۆی دیكتاتۆر به‌شداری چانپیۆنزلیگی گرتووه
نووسینی: موحه‌مه‌د عه‌واد
وه‌رگێرانی: كامه‌ران پاڵانی
ماوه‌یه‌ك جارێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا هه‌واڵێك بڵاوده‌بێته‌وه كه ریاڵ مه‌درید بێ ئه‌وه‌ی ناسناوی خولی ئیسپانی به‌ده‌ست هێنابێت به‌شداری چامپیۆنزیگی كردووه و بۆته پاڵه‌وانی جامه‌كه، ئه‌م هه‌واڵه ڕاسته، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ڵه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامانجی ئه‌و هه‌واڵه گومان خستنه سه‌ر راستی و دروستی پێنج ناسناوه سه‌ره‌تاكه‌ی ریاڵ مه‌درید، كه دواتر بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه.
ڕاستی، ریاڵ مه‌درید به‌شداری خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان ده‌كات كاتێك نابێته پاڵه‌وانی خولی ئیسپانی، له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتیوانی لێكراوه له لایه‌ن ڕژێمی فرانكۆی دیكتاتۆر، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م وته‌یه ڕاست نی یه، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ بووه، یاسای ئه‌و كاته‌ش به‌و شێوه‌یه بووه كه پاڵه‌وانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا به‌شداری خوله‌كه ده‌كات بۆ پارێزگاریكردن له ناسناوه‌كه‌ی.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا وا باوبوو كه پاڵه‌وانی مۆندیال، بێ پاڵاوتن به‌شداری مۆندیالی داهاتوو ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ناسناوه‌كه‌ی بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ تاكه جامی ئه‌وروپا بووه و له سه‌ره‌تاكانیشیدا بووه، هه‌ربۆیه ڕێكخه‌رانی پاڵه‌وانێتیه‌كه شاره‌زای زۆربه‌ی سیناریۆكان نه‌بوون.
چامپێۆنز لیگی دووه‌م بێ پاڵه‌وانی خول .. ئه‌ڵمانیا ریاڵ مه‌دریدی ڕزگاركرد
ریاڵ مه‌درید وه‌ك پاڵه‌وانی خولی ئیسپانیا له وه‌زی 1954 - 1955 به‌شداری چامپیۆنزلیگی وه‌رزی 1955-1956 كرد و ناسناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام له چامپێۆنزلیگی دووه‌مدا ڕێكخه‌رانی خوله‌كه دووچاری گرفتێك هاتن، ئه‌ویش ریاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ، پله‌ی سێ یه‌می وه‌رزی رابردووی خولی ئیسپانی به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌تڵێتیك بلباویش پله‌ی یه‌كه‌م.
له‌و ساته‌دا، هیچ یاسا و ڕێكه‌وتنێك نه‌بوو به‌ناوی ئه‌وه‌ی، پاڵه‌وان ڕاسته‌وخۆ به‌شداری وه‌رزی داهاتوو ده‌كات، با نه‌بووبێته پاڵه‌وانی خولی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی، له‌به‌رئه‌وه‌ی وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ، له‌به‌ر به‌هێزی ببێت به پاڵه‌وانی خولی وڵاته‌كه‌ی، هه‌ربۆیه ڕێكخه‌رانی خوله‌كه به‌دوای ڕێگا چاره‌یه‌ك بوون بۆ ده‌ربازبوون له‌و گرفته‌ی كه تووشی هاتبوون.
له به‌ختی ڕێكخه‌رانی خوله‌كه، ناوچه‌ی (ساری پارێزراو) كه پێش جه‌نگی جیهانی دووه‌م به‌شێك بوو له ئه‌ڵمانیا، گه‌ڕایه‌وه و بوو به به‌شێك له ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا، به‌مه‌یش شوێنێكی چۆڵ مایه‌وه و ڕێكخه‌رانی خوله‌كه به‌خشیانه ریاڵ مه‌درید و له گرفته‌كه ده‌ربازبوون، پاشان بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كێشه و گرفته‌یه، ڕێكخه‌رانی خوله‌كه بریاریاندا كه پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ به‌شداری وه‌رزی داهاتووی خوله‌كه ده‌كات.
ته‌نها بۆ زانیاری، ناوچه‌ی (ساری پارێزراو) به‌شێك بوو له ئه‌ڵمانیا له پێش جه‌نگی جیهانی دووه‌م، پاش شكستی نازیه‌كان له‌و جه‌نگه‌دا، فه‌ره‌نسیه‌كان 11 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ناوچه‌یان گرته ده‌ست، پاشان له ساڵی 1957 ناوچه‌كه گه‌ڕایه‌وه و بوو به به‌شێك له ئه‌ڵمانیای خۆر ئاوا.
یه‌كه‌م پاڵه‌وان له مێژووی ئه‌ورووپا.. ریاڵ مه‌درید
ریاڵ مه‌درید مافی ئیسپانیه‌كانی نه‌خوارد، به‌ڵكو كورسی زیاده‌یشی پێدان و پاشان لێیانی برده‌وه
له نێوان ساڵانی (1955-1960)، ریاڵ مه‌درید 3 جار وه‌ك پاڵه‌وانی خولی ئیسپانیا (1954-1955، 1956-1957، 1957-1958) به‌شداری چامپیۆنزلیگ بووه، 2 جاریش وه‌ك پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ (جارێكیان بلباو پاڵه‌وانی خول و جاری دووه‌م بارسێلۆنا) به‌شدار بووه.
جاری یه‌كه‌م ریاڵ مه‌درید له وه‌رزی (1956-1957) وه‌ك پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ به‌شدار بووه و بلباویش وه‌ك پاڵه‌وانی خولی ئیسپانیا، بلباو گه‌یشته قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانێتیه‌كه و له‌سه‌ر ده‌ستی مان یونایتد كرایه ده‌ره‌وه.
جاری دووه‌م ریاڵ مه‌درید له وه‌رزی (1959-1960) وه‌ك پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ به‌شدار بووه و بارسێلۆناش وه‌ك پاڵه‌وانی خولی ئیسپانیا، بارسا گه‌یشته قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی و له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی شاهانه كرایه ده‌ره‌وه.
له وه‌رزی (1957-1958) ریاڵ مه‌درید وه‌ك پاڵه‌وانی ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگ به‌شدار بوو، یانه‌ی ئشبیلیه‌ش وه‌ك دووه‌می ریزبه‌ندی به‌شدار بوو، یانه ئه‌نده‌لوسیه‌كه گه‌یشته قۆناغی هه‌شت و له‌سه‌ر ده‌ستی ریاڵ مه‌درید ماڵئاوایی كرد.
له وه‌رزی (1958-1959) ریاڵ مه‌درید وه‌ك پاڵه‌وانی ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگ به‌شدار بوو، یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش وه‌ك دووه‌می ریزبه‌ندی به‌شدار بوو، یانه‌ی دووه‌می مه‌درید گه‌یشته قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی و له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی یه‌كه‌می مه‌درید ماڵئاوایی كرد.
پوخته‌ی بابه‌ته‌كه: ریاڵ مه‌درید پاڵه‌وانی خولی ئیسپانیای بێ به‌ش نه‌كرد، به‌ڵكو پێكه‌وه به‌شداری چامپیۆنزلیگیان كرد. هه‌روه‌ها ژماره‌ی یانه‌كانی ئیسپانیای زیاد كرد، به ره‌خساندنی هه‌لی به‌شداری كردنی خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی.