تره‌مپ: ئه‌گه‌ر ئێران ئاستی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی به‌رز كردووه وه‌ڵامی منیش ده‌بینن
"له هێرشكردنه سه‌ر ئێران پاشگه‌زبووینه‌وه به‌ڵام بژارده‌ی به‌كارهێنانی هێز هه‌ر له‌سه‌ر مێزه"
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دووپاتیكرده‌وه، هه‌ركاتێك ئێران هه‌ڕه‌شه‌كانی جێبه‌جێ كرد و هه‌وڵیدا ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رز بكاته‌وه، ئه‌وكات "وه‌ڵامی من ده‌بینن"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "هه‌رگیز رێگه ناده‌م ئێران ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری ئۆساكای ژاپۆن، تره‌مپ گوتی: "ئه‌و كات ده‌زانن وه‌ڵامی من چی ده‌بێت، كه ئێران ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم كرد.. دڵنیا بن هه‌رگیز رێگه ناده‌م تاران ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "تاران ده‌یه‌وێت رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجام بدات"، به‌ڵام ره‌خنه‌ی له تاران گرت، به‌وه‌ی كه "كۆماری ئیسلامی له هه‌نگاونان به‌ره‌و رێككه‌وتن زۆر هێواشه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی ئه‌وه‌شیكرد، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكهی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه، ژماره‌یه‌ك پێگه له ئێران بۆ به‌ئامانجكردن دیاریكرابوون و بڕیاریش له‌سه‌ر درابوو، به‌ڵام له دوا ساته‌كان به‌هۆی ئه‌گه‌ره‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانی، له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز بووه و گوتیشی: "كاتێك چه‌ند ناوچه‌یه‌كمان له ئێران ده‌ستنشان كرد بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌ینه سه‌ریان، دوای دیراسه‌كردنی ئه‌گه‌ره‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانیان، له بڕیاری هێرشكردنهكهمان پاشگه‌ز بووینه‌وه، كه به‌گوێره‌ی مه‌زه‌نده‌كان ته‌نیا له یه‌ك پێگه زیاتر له 150 كه‌س ده‌كوژران"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تره‌مپ به‌دووری نه‌زانی كه له داهاتووشدا بژارده‌ی سه‌ربازی له دژی ئێران به‌كاربهێنێت و جارێكی دیكه‌ش دووباره‌ی كرده‌وه: "ئێمه خاوه‌ن گه‌وره‌ترین هێزی سه‌ربازی جیهانین، هیوادارین ناچار نه‌بین توانا سه‌ربازییه‌كانمان له دژی كۆماری ئیسلامی به‌كاربهێنین".
H.B