دھۆك %20ی پشكی وەرگرتنی گەنمیان بەردەكەوێ
جووتیارانی دھۆك چاوەڕێی بەرھەمی رەنجی ئەمساڵیان دەكەن
.jpg)
K24 - دهۆك:
بڕیاری وەرگرتنی رێژه‌یه‌كی كه‌می گەنم، لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، كێشەی بۆ جووتیارانی كوردستان دروستكردووە، كە بۆ ئەمساڵ 340 ھەزار تۆن گەنمی لەلایەن بەغداوە وەردەگرێت.
ئەو ژماەیەش رێژەی 20% بەر جووتیارانی پارێزگای دھۆك دەكەوێت، جووتیارانى ئەو ناوچەیە نیگەرانن لەو بڕیارەی بەغداوە پێیانوایە ئەمساڵیان بەھۆی كەم وەرگرتنی گەنمەكانیان، زیانێكی زۆریان پێدەگات، بۆیە داوا لە حكوومەت دەكەن چارەسەری ئەو كێشەیان بۆ بكات.
خالید یه‌كێك له جووتیارانی پارێزگای دهۆك، ساڵانی زیاتر له 6 هه‌زار دۆنم زه‌وی ده‌كاته ده‌غڵودان و به سه‌دان تۆن گه‌نم به‌رهه‌مده‌هێنێت.
ئێستا له‌به‌ر وه‌رنه‌گرتنی گه‌نمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقییه‌وه، به‌رهه‌مه‌كه‌ی داناوه و چاوه‌ڕێیه له رێگه‌ی بازرگانی و به نرخێكی هه‌رزانتر بیفرۆشێت، ئه‌گه‌رنا به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خاك و خۆڵ تێكه‌ڵ ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سێمێل رایگه‌یاند، له كۆی 112 هه‌زار تۆن گه‌نم، ته‌نها 23 هه‌زار تۆن گه‌نجی سێمێل وه‌رده‌گیرێت، ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه و كشتوكاڵ و جووتيارى له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه كراوه‌ته پرسێكی سیاسی.
ئ. م