ئێران به "چه‌كێكی نهێنی" هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
فه‌رمانده‌ی به‌رگریی ئاسمانی ئێران: یه‌كه‌م هه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆیان ده‌بێته دوایین هه‌ڵه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌میر سه‌باحی، فه‌رمانده‌ی به‌رگریی ئاسمانیی ئێران هۆشداریی ده‌داته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ڵێت: "ئێران چه‌كی نهێنی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و به‌رگریی له خۆی پێده‌كات".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/7/2019، ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی له‌سه‌ر زاری سه‌باحی بڵاویكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا هیچ كاتێك ئه‌وه‌ی بیرنه‌چێت، هه‌میشه هۆشداریی ده‌ده‌ینێ كه نمایشی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر ئێران به‌سه‌رچووه، چونكه چه‌كی نهێنی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌یه و به‌رگریی له خۆمان پێده‌كه‌ین".
فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئێران گوتوویه‌تی: "راوه‌ستانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌رمان له دووریی 200 میل له‌ناو ده‌ریاكاندا، به‌هۆی توانا و لێهاتوویی سه‌ربازیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێرانه‌وه‌یه، چونكه دوژمن ده‌زانێت ئاماده‌سازیی ئێران له بواری سه‌ربازییدا بۆ تاقیكردنه‌وه نابێت و ئه‌گه‌ر یه‌ك هه‌ڵه بكه‌ن ده‌بێته دوا هه‌ڵه بۆیان".
سه‌باحی ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا جێگای متمانه نییه، چونكه له رووی سیاسییه‌وه فشارێكی زۆر ده‌كات و هێزه سه‌ربازییه‌كانی له كه‌نداو مۆڵ ده‌دات، ده‌یه‌وێت مه‌رامه خراپه‌كانی به‌سه‌ر گه‌لانی ئیران‌دا بكاته واقیع و بیسه‌پێنێ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ته‌پڵی شه‌ڕ ده‌كووتن و سزاكانی سه‌ر ئێران فراوان ده‌كه‌ن، دوای هه‌موو ئه‌وانه‌ش ناكرێت باوه‌ڕ به ئه‌مه‌ریكا بكرێت و له‌گه‌ڵی بچینه دانووستانه‌وه".