لاڤرۆڤ بۆ كوردستان24: به روونی باسی پاراستنی مافی كوردمان له سووریا كردووه
"پێشوازی له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان كورده‌كان و حكوومه‌تی سووریا ده‌كه‌ین"
K24 - هه‌ولێر:
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان 24 رایگه‌یاند: "داوای گفتوگۆی راسته‌وخۆی نێوان كورد و حكوومه‌تی سووریامان كردووه و پێشوازیی لێ ده‌كه‌ین و به روونی باسی پاراستنی مافی كوردمان له سووریا كردووه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/7/2019 له كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا و یوسف ئوسەیمین سەرۆکی رێکخراوی ھەماھەنگی ئیسلامی، په‌یامنێری كوردستان 24 له مۆسكۆ لەسەر پرسی کورد لە سوریا پرسیاری ئاراسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كرد و له وه‌ڵامدا گووتی: "كورده‌كانی سووریا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ به گرنگ ده‌زانن و ده‌بێت له گفتوگۆكاندا ده‌سته‌به‌ری یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بكرێت".
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گووتی: "هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی قەیرانی سووریاوە هەڵوێستی رووسیا روون بووە ئەویش دۆزینەوەی چارەسەری سیاسییە. لەو کاتەوە رووسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەندین دەستپێشخەریان کردووە و هەروەها گروپی هاریکاری سووریا دامەزرا".
هه‌روه‌ها گووتی: "جیا لەمەش نەتەوەیەکگرتووەکان بە بڕیاری 2254 باسی لە پاراستن و دەستەبەرکردنی مافی تەواوی پێکهاتەکانی سووریا کردووە بە تایبەتیش مافەکانی کورد. لە گفتوگۆکانی ئاستانا و کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سووریا لە سۆچی بە روونی داوای بوونی نوێنەری کورد لەو گفتوگۆیانە بە پێویست دانراوە و هەر ئەمەش روویدا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "تەواوی بڕیاری کۆنگرەکان کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانیشەوە پەسەند کراوە بەڕوونی باس لە پارساتنی مافەکانی کورد کراوە. بە نوێنەرانی کورد و دیمەشقمان راگەیاندووە دەست بە گفتوگۆی راستەوخۆ بکەن ئەویش بە پشت بەستن بە یاسای نێودەوڵەتییەکان لە نێویاندا پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەری خاکی سووریا. پێم وایە کوردانی سووریا دەستپێکردنی گفتوگۆکان بە گرنگ دەزانن و مۆسکۆش پێشوازی لەم هەوڵانە دەکات".