توێژه‌رێكی زانكۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكی نهێنی پشت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرا ده‌كات
"بۆ پێدانی ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتره به‌و هێزانه له ژێر چه‌تری دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیدا"
K24- هه‌ولێر:
ره‌حمان جبووری، تویژه‌ر له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی هه‌رێمی له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له سلێمانی دووپاتیكرده‌وه، مه‌به‌ست له به‌ستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی حه‌شدی شه‌عبی به فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، بۆ فراوانكردنی هه‌ژموونی ئه‌و هێزانه‌یه له‌ناو دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی، نه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گروپه‌كانی حه‌شد.
ئه‌و توێژه‌ره كه به ره‌گه‌ز عێراقییه، له لێدوانێكی میدیاییدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، "ئه‌و هه‌نگاوه كه نانراوه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، مه‌به‌ستی دیكه‌ی له‌پشته‌وه‌یه و هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه زیاتر بچنه قووڵایی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی".
له‌و كاته‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی دیوانی ژماره 237ی تایبه‌ت به داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری حه‌شد و بهسنهوهی به فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ده‌ركردووه، لێره و له‌وێ پرسیارگهلێت ده‌خرێنه روو، له‌وه‌ی ئاخۆ حه‌شدی شه‌عبی پابه‌ندی ئه‌و فه‌رمانده دیوانییه ده‌بێت؟ ئایا عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی ناكه‌وێته كێشه‌وه؟
له‌مباره‌شه‌وه هیشام هاشمی، پسپۆڕی كاروباری گروپه چه‌كداره‌كان بۆ كه‌ناڵی "روسیا الیوم" جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئه‌و فه‌رمانه دیوانییه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ده‌ریكردووه، هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ بڕگه‌كانی یاسای ساڵی 2016 حه‌شدی شه‌عبی نییه، هه‌روه‌ها هیچ له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمانه جیاواز نییه، كه دواتر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو له‌مباره‌یه‌وه ده‌ریكردبوو"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "7 گروپی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ن، كه به‌شێكیان له سووریا شه‌ڕ ده‌كه‌ن و پێناچێت ئه‌و گروپانه پابه‌ندی فه‌رمانه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی بن و بچنه ژێر چه‌تری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، مه‌رسوومی فه‌رمانه دیوانییهكه جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كخستنی یه‌كه نیمچه سه‌ربازییه‌كان و سوپا ده‌كات و حه‌شدی شه‌عبی ناچار ده‌كات له نێوان كاری سیاسی و سه‌ربازی یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت، هه‌روه‌ك دوا مۆڵه‌ت كه به حه‌شد دراوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌نێوان ئه‌و دوو بژارده‌یه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، 31ی ئه‌م مانگه‌یه.
به‌ڵام هه‌ندێ تێڕوانین ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، مه‌به‌ست له‌و هه‌نگاوه بۆ ئه‌وه‌یه، كه به یه‌كخستنی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی، دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی له‌لایه‌ن ئه‌و گروپانه‌وه قووت بدرێت، كه سه‌ر به هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی و تایفه‌گه‌رین.
هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له فه‌رمانه‌كه‌یدا بڕیاریدا، سه‌رجه‌م باره‌گاكانی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه دابخات، چ له‌ناو شار یانیش له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان.
دوای ئه‌و فه‌رمانه‌ش، هه‌ریه‌ك له موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و سه‌ركرده‌ی گروپی سه‌رایا سه‌لام و قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌ی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، كه گروپه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به تیرۆریست ناسراوه، پێشوازییان له‌و فه‌رمانه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد.
H.B