ئیتاڵیا رووبه‌ڕووی "ئالان كوردی" ده‌بێته‌وه
رێگه‌نادات تێپه‌ڕبێت
K24 - هه‌ولێر:
كه‌شتی "ئالان كوردی" سه‌ر به رێكخراوی خێرخوازی "سی ئای" ئه‌ڵمانییه، به 65 په‌نابه‌ره‌وه، كه له نقومبوون رزگاریكردوون، چووه ریزی كه‌شتی "ئه‌لێكس"ی ئیتاڵی، كه به‌هۆی رزگاركردنی په‌نابه‌ران له خنكان، ناتوانن بچنه سنووره ئاوییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
پێشتر كاتێك كه‌شتی ئه‌لێكسی سه‌ر به رێكخراوی خێرخوازی ئیتاڵی، 41 په‌نابه‌ری له خنكان رزگاركردووه، ئێستا كه‌شتی "ئالان كوردی"یشی هاتووه‌ته سه‌ر، به‌ڵام هێشتا ئه‌م دوو كه‌شتییه له ترسی دادگاییكردنیان، نه‌چوونه‌ته سنووری ئاوه هه‌رێمییه‌كانی ئیتاڵیا.
مانگی رابردوو، به‌هۆی هاتنی كه‌شتی په‌نابه‌ران، ئیتاڵیا فه‌رمانی ده‌ركرد، هه‌ر كه‌شتییه‌ك به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی بچێته سنووری ئاوه هه‌رێمییه‌كانی ئه‌و وڵاته، خاوه‌ن و سه‌رپه‌رشتیارانی به‌بڕی 57 هه‌زار دۆلار سزا ده‌درێت.
رێكخراوی "سی ئای" خێرخوازی ئه‌ڵمانیا، كه ناوی كه‌شتییه فریاگوزارییهكهیان ناوه "ئالان كوردی"، له تویته‌ره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه: "ئێمه چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی ئاوه ههرێمییهكانین به رووماندا، له نزیك كه‌ناراوه‌كانی دوورگه لامبیدۆزای ئیتاڵی، ئه‌فسه‌رانی گومرگ فه‌رمانێكیان پێ نیشانداوین كه لێی نووسراوه به‌نده‌ره‌كه داخراوه".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "64 پیاو و ژنێك له ناو به‌له‌مێكی پلاستیكی رزگاركراون، كه ئاوی خواردنه‌وه‌ی تێدا نییه، ئامێرێكی په‌یوه‌ندی تێدا نییه بتوانێت له‌گه‌ڵ مانگه ده‌ستكرده‌كان له په‌یوه‌ندیدا بن".
هه‌فته‌ی رابردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا له دوورگه‌ی لامبیدۆزا، كه‌شتییه‌كی تایبه‌ت به رێكخراوی به‌هاناوه‌چوونی ئه‌ڵمانی به‌ناوی "سی وۆچ" و كاپتنه‌كه‌ی، كه ژنێك بوو به‌ناوی كارۆلا راكیت ده‌ستبه‌سه‌ركرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی نایاسایی گه‌یاندووه‌ته كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته.
دواتر دادگا فه‌رمانی ئازادكردنی ئه‌و كاپتنه ده‌ریاییه‌ی ده‌ركرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵیداوه ژیانی ده‌یان كه‌س له مردن رزگار بكات.
به گشتی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا، كه‌شتی تایبه‌ت به رێكخراوه ناحكوومییه خێرخوازییه‌كان، به هاوكاریكردن و هه‌ندێكجاریش بازرگانیكردن به په‌نابه‌ران تۆمه‌تبار ده‌كات، بۆیه داوای كردووه رێوشوێنه‌كانی كاركردنییان توندوتۆڵ‌تر بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م