گاری مێدێڵ: دووه‌مجاره له كۆپا ئه‌مریكا زوڵم له مێسی ده‌كرێت
گاری مێدێڵ كابووسهكهی مێسی هاته ده‌نگ
دوای كرانه ده‌ره‌وه‌ی هاوشانی مێسی به كارتی سوور، گاری مێدێڵ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هیچ كامێكیان شایسته‌ی كارتی سوور نه‌بووین، ده‌شڵێت: مێسی و ئارجێنتینا بۆ دووه‌م یارییه زوڵمی لێ ده‌كرێت.
گاری مێدێڵ له باره‌ی شه‌ڕ و گرژییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی گوتی: منیش هاوڕام له‌گه‌ڵ مێسی كه هه‌ردووكمان ته‌نیا شایسته‌ی كارتی زه‌رد بووین، چونكه ته‌نیا هه‌ندێك مشت‌ومڕ له نێوانماندا روویداوه هی ئه‌وه نه‌بووین بكرێینه ده‌ره‌وه‌ی یاریگه.
گاری مێدێڵ ده‌شڵێت: ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌وه به ده‌روونێكی خراپ هاتینه نێو یاریگه و چه‌ندان هه‌ڵه‌مان كرد، چونكه كاریگه‌ری یارییه‌كه‌ی پێشوومان به‌رامبه‌ر پیرۆ له‌سه‌ر بوو، بۆیه كاتێك رووبه‌ڕووی ئارجێنتینا بووینه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌وه كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌مان كرد و نازانم بۆ ئاوهامان به‌سه‌ر هات.
گاری مێدێڵ گوتیشی: منیش هاوڕام له‌گه‌ڵ ئارجێنتینا كه له كۆپا ئه‌مریكا زوڵمیان لێكراوه هه‌روه‌ك چۆن به‌رامبه‌ر به‌رازیل به‌ڕوونی دیار بوو.
گاری مێدێڵ جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌وان هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م كه پله‌ی چواره‌می كۆپا ئه‌مریكایان به‌ده‌ستهێناوه چواره‌م باشترین هه‌ڵبژارده‌ن له‌سه‌ر ئاستی كیشوه‌ره‌كه.