پەرلەمان دەنگ لەسەر ھەمواری یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەدات
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان لە یەك بڕگە پێكدێت
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پێشنیازی یاسای ھەموای یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەدات.
بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان، كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دانیشتنی ژمارە 12ـی ئاسایی خۆی دەبەستێت. بەگوێرەی ئەو كارنامەیە كە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، دانیشتنەكە لە یەك بڕگە پێكدێت، كە بریتییە لە دەنگدان لهسهر (پێشنیازی یاسای ههموارى یهكهمی یاسای ژماره (3)ى ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی ههرێمی كوردستان و خستنهڕووی راپۆرتی لیژنهی یاسایی لەو بارەوە.
لە 2/7/2019 سەرۆكی ئەنجوومەنی ھەرسێ پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان و لیژنەی یاسایی و ناوخۆ كۆبوونەوە و پڕۆژەیەكیان پێشكەش بە پەرلەمان كرد دوو خاڵی لەخۆ گرتبوو، كە بریتی بوون لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ بۆشایی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، ھەروەھا گۆڕانكاری لە ھەڵبژاردنی پارێزگار كە لە دەرەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا دەنگی پێبدرێت.

ھ.م