چوارشەممە پەرلەمان متمانە بە کابینەی نوێ دەدات
پەرلەمانی کوردستان رۆژی سوێندخواردنی وەزیرانی کابینەی داهاتووی راگەیاند
K24 – هه‌ولێر:
پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران بۆ دانیشتێکی ئاسایی لە رۆژی چوارشەممە 10/07/2019 دەکات و تیایدا متمانە بە پێکهاتەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی کوردستان دەدات.
بەگوێرەی نووسراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمان: "بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره (13)ى ئاسایى، ســـاڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 2019/7/10، تكایه له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن".
هەروەها، لە کارنامەی کۆبوونەوەکە هاتووە، رۆژی چوارشەممە متمانە بە سەرۆک وەزیران، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان دەدرێت و سوێندی یاسایی دەخۆن.
هەر بە گوێرەی کارنامەکەی پەرلەمان، لە دوای سوێندخواردنی سەرۆک و جێگری سەرۆک و وەزیرەکان، سەرۆک وەزیران خوێندنەوە بۆ هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کابینەی نۆیەم دەکات.

H.J