دەستپاكیی وردبینیی لە سیڤیی كاندیدەكانی كابینەی نوێ كرد
راگه‌یه‌نراوێك له ده‌سته‌ى ده‌سپاكیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
K24 - ھەولێر
ده‌سته‌ى ده‌سپاكیى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ ئاكامی وردبینیی لە سیڤیی كاندیدەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیان رەوانەی پەرلەمان كردووە.
لە راگەیەندراوێكدا ده‌سته‌ى دهسپاكىی هه‌رێمى كوردستان دەڵێ: "دوابه‌دواى نووسراومان ژماره 5/113 له 23/6/2019 بۆ سه‌رۆكایه‌تىی په‌رله‌مانى كوردستان، كه تیایدا داوامان كردبوو (سى ڤى)ی كاندیدانى كابینه‌ى داهاتوو و پله تایبه‌ته‌كانمان بۆ ره‌وانه بكه‌ن بۆ وردبینى، ئه‌مڕۆ 9/7/2019 به نووسراوى فه‌رمىی ده‌سته‌ى ده‌سپاكیى، ئاكامى وردبینى كاندیده‌كانى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كرده‌وه، وه‌ك ئه‌ركێكى خۆى له‌ژێر رۆشنایی یاسای ده‌سته‌ى دهسپاكىی هه‌رێمى كوردستان".
ھ.م