په‌رله‌مانی كوردستان كارنامه‌ی دانیشتنی سبه‌ی راگه‌یاند
له 3 بڕگه پێكهاتووه.. سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانیش هه‌ڵده‌بژێردرێت
K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (14)ی ئاساییی رۆژی پێنجشه‌مه رێكه‌وتی 2019/7/11ی راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، كارنامه‌ی دانیشتنی سبه‌ی كه بڕیاره له كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه بچێت، له 3 بڕگه پێكهاتووه، یه‌كه‌میان تایبه‌ته به سوێندخواردنی یاسایی بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتاره نوێیانه‌ی، كه شوێنی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌گرنه‌وه، كه پۆستی حكوومییان له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌رگرتووه، ئه‌وانیش چوار په‌رله‌مانتارن و له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكهاتوون:
1- له‌نجه ئیبراهیم عه‌بدولڕه‌حمان له شوێنی ڤالا فه‌رید ئیبراهیم.
2- شیرین یونس عه‌بدوڵڵا عه‌زیز له شوێنی بێگه‌رد تاڵه‌بانی.
3- هیمداد سه‌باح بیلال له شوێنی ئایدن مه‌عروف سه‌لیم.
4- باپیر كامه‌لا سه‌لمان كامه‌لا له شوێنی عه‌بدوڵڵا مه‌حمود محه‌مه‌د.
بڕگه‌ی دووه‌می كارنامه‌ی دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مانیش تایبه‌ته به میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
هه‌رچی بڕگه‌ی سێیه‌میشه، بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازی بڕیاری دیاریكردنی رۆژی 3/8/2014 وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی به كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی دا، له‌كاتێكیشدا 4 په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان به‌هۆی پێدانی پۆستی نوێ له حكوومه‌تی تازه، كورسییه‌كانیان بۆ 4 په‌رله‌مانتاری نوێ جێ ده‌هێڵن.
له ده‌ستپێكی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ڤالا فه‌رید، وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوو، به‌ڵام به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی ئه‌و پۆسته كه پشكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌مڕۆ ڤالا فه‌رید وه‌ك وه‌زیری هه‌رێم له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سوێندی یاسایی خوراد، بڕیاره سبه‌ی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرێت، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش رێواز فایه‌قی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردووه.
H.B
