كابینه‌ی نوێ واده‌ی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ده‌ستنیشان كرد
سبه‌ی كارنامه‌ی حكوومه‌ت ده‌درێته وه‌زیره‌كان
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات و سبه‌یش مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی بۆ تاوتوێكردنی كارنامه‌ی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ت كۆده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، سبه‌ی له باڵه‌خانه‌ی ئەنجوومەنی وەزیران، مه‌سرور بارزانی لەگەڵ وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و کارنامەی حکوومەت بەسەرجەم وەزیرەکان دەدرێت و بەرنامەی کاری یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش دادەڕێژرێت.
له‌و باره‌یه‌وه، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، لیژنەیەکی تایبەت بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی پۆستی وەزارەتەکان لە شەعبان شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکوومەت و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران پێکهێنراوە و دوای نیوەڕۆی پێنجشەممە سەرپەشتی یەکەمین ده‌ستاوده‌ستكردنی هەردوو وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و پلاندان دەکەن، تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو سەرجەم وەزارەتەکان ئاڵوگۆڕییان پێدەکرێت.
بڕیارە رۆژی دووشەممەى داهاتوو یەکەمین کۆبوونەوەی کابینەی نۆیەم ئەنجام بدرێت.
ئ.ر