له سلێمانی تۆمه‌تبارێك به‌تاوانی دزیكردن ده‌ستگیركرا
بڕی 17 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و ملیۆنێك و 550 هه‌زار دیناری عێراقی و چه‌ند پارچه ئاڵتونێكی پێبووه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی گاپیڵۆنی سه‌ر به سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی دزیی جۆراوجۆر ده‌ستگیركرد.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، دوای سكاڵای هاووڵاتییەک له‌به‌رامبه‌ر دزیكردن لێی و تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی دزیکردن، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی گاپیڵۆن زانیاریی پێویستیان كۆكرده‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد.
روونیشیكرده‌وه، دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی گاپیڵۆنه‌وه توانرا تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكرێت، كه له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا بڕی 17 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و ملیۆنێك و 550 هه‌زار دیناری عێراقی و چه‌ند پارچه ئاڵتونێكی پێبووه.
ئاماژه‌شی دا، تۆمه‌تبار دانیناوه به‌تاوانه‌كه‌یدا و له‌ئێستادا به بڕیاری دادوه‌ر به‌ندكراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.