كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد
پەرلەمان چەند ئاڵوگۆڕێك دەكات
K24 - ھەولێر
كەمێك پێش ئێستا دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد، بەگوێرەی بەرنامەی كاری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئاڵوگۆڕی لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دەكرێت و چوار پەرلەمانتار سوێندی یاسایی دەخۆن.
بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەمڕۆ سێ بڕگه لەخۆ دەگرێت، یه‌كه‌میان تایبه‌ته به سوێندخواردنی یاسایی بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتاره نوێیانه‌ی، كه شوێنی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌گرنه‌وه، كه پۆستی حكوومییان له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌رگرتووه، ئه‌وانیش چوار په‌رله‌مانتارن و پێكھاتوون لە:
1- له‌نجه ئیبراهیم عه‌بدولڕه‌حمان له شوێنی ڤاڵا فه‌رید ئیبراهیم.
2- شیرین یونس عه‌بدوڵڵا عه‌زیز له شوێنی بێگه‌رد تاڵه‌بانی.
3- هیمداد سه‌باح بیلال له شوێنی ئایدن مه‌عروف سه‌لیم.
4- باپیر كامه‌لا سه‌لمان كامه‌لا له شوێنی عه‌بدوڵڵا مه‌حمود محه‌مه‌د.
وەك لە بەرنامەی كاری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ئاماژەی پێكراوە، بڕگه‌ی دووه‌م تایبه‌ته به میكانزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان. بڕگەی سێیەمش بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازی بڕیاری دیاریكردنی رۆژی 3/8/2014 وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان.
ھ.م