ناینگۆلان هه‌واڵی تووشبوونی خێزانه‌كه‌ی به شێرپه‌نجه پێگه‌یشت
خێزانه‌كه‌ی په‌یامێكی كاریگه‌ری نووسیوه و ده‌ڵێت: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی نوێ له ژیانم ده‌ستیپێكرد
بارودۆخێكی سه‌خت یه‌خه‌ی راجا ناینگۆلانی ناوه‌راستكاری به‌لجیكی گرت، كاتێك ده‌ركه‌وت خێزانه‌كه‌ی تووشی شێرپه‌نجه بووه.
كڵاودیای خێزانی ناینگۆڵان له هه‌ژماری خۆی له ئینستاگرام په‌یامێكی له باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی نووسیوه و ده‌ڵێت: له ئه‌مڕۆ لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له ژیانم ده‌ستپێكرد، ترسیشم له‌و ده‌ستپێكه‌ی ژیانم هه‌یه و نازانم سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت یان شكست ده‌بێته به‌شم.
كڵاودیا ده‌شڵێت: ماوه‌ی مانگێكه هه‌موو به‌یانییه‌ك كاتێك له خه‌و هه‌ڵده‌ستم هه‌ست به ئازار و گۆڕانكارییه‌كه‌ی جه‌سته‌م ده‌كه‌م، نزا ده‌كه‌م ئه‌وه ته‌نیا كابووسێك بێت و رزگارم بێت له‌ده‌ستی، هه‌رچه‌نده زۆر له‌و كابووسه ده‌ترسم، زۆرجاریش له ترسان فرمێسك ده‌رێژم.
خێزانه‌كه‌ی ناینگۆلان ئه‌وه‌شی نووسیوه: سووپاسی خانه‌واده و هاوڕێیه‌كانم ده‌كه‌م به‌رده‌وام بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی به‌خشینی هێز و وزه، سووپاس بۆ نامه و په‌یامه‌كانیان كه پڕیه‌تی له گه‌شبینی و هیوا.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه ئێستا ناینگۆڵان به بارودۆخێكی خراپ له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلان تێپه‌ڕ ده‌كات، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌ركاربوونی ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی ئه‌و یاریزانه له پلانه‌كانی ئه‌و راهێنه‌ره دوورخراوه‌ته‌وه، نه‌خۆشی خێزانه‌كه‌شی ئه‌وه‌نده‌یتر دۆخی ناینگۆلانی له‌م هاوینه دژوارتر كرد، چونكه له چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و له نه‌خۆشی خێزانه‌كه‌شی دڵنیا نییه.
ناینگۆلان و كڵاودیا له 2011 هاوسه‌رگیریان كردووه و منداڵێكی 7 ساڵه‌یان هه‌یه به ناوی (عایشه).

