سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژئاوای كوردستان شه‌رمه‌زار ده‌كات
هاوسۆزی خۆی بۆ كه‌سوكاری قوربانیان راده‌گه‌یه‌نێت
K24- هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی, سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستانی سووریا شه‌رمه‌زار كرد و رایگه‌یاند، "به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیانه ده‌كه‌ین، كه ئه‌مڕۆ هه‌رسێ شاری قامیشلۆ، عه‌فرین و حه‌سه‌كه‌ی له كوردستانی سووریای كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا زیاتر له 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و نزیکه‌ی 70 که‌سیش بریندار بوون".
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه، "پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌ین، هاوسۆز و هاوخه‌میانین، هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیانه ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنن، كه تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و جیهان ده‌كات، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ش پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و كاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه".
ئه‌مڕۆ زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه شاره‌كانی حه‌سه‌كه، عه‌فرین و قامیشۆی رۆژئاوای كوردستانسان كرده ئامانج، له ئه‌جامدا 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 70ی دیكه‌ش بریندار بوون.
H.B