سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە رۆژئاوای کوردستان دەکات
"سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانە دەكەم"
K24 – ههولێر:
سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەکانی دوێنی لە شارەکانی قامیشلۆ، عەفرین و حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان کرد.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: "بە داخێكی زۆرەوە ڕۆژی پێنجشەممە 11ـی 7ـی 2019 لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە شارەكانی قامیشلۆ و عەفرین و حەسەكە ژمارەیەك هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون".
سەرۆک بارزانی هاوخەمی خۆی دەربڕیووە و دەڵێت: "وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیانە دەكەم، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارن دەخوازم".
دوێنێ پێنجشەممە 11/07/2019، زنجیرهیهك تهقینهوهیەک لە شارهكانی حهسهكه، عهفرین و قامیشۆی رۆژئاوای كوردستان روویاندا، له ئهنجامدا 15 كهس گیانیان لهدهستدا و نزیكهی 70ی دیكهش بریندار بوون.
H.J