فه‌خری كه‌ریم په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات
سه‌رۆكی ده‌زگا مه‌دا بۆ مه‌سرور بارزانی: ده‌توانن جێپه‌نجه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان دابنێن
K24 - هه‌ولێر:
فه‌خری كه‌ریم، سه‌رۆكی ده‌زگای مه‌دا بۆ راگه‌یاندن و رۆشنبیری و هونه‌ری و هاوكات سیاسه‌تمه‌دار و راوێژكاری پێشووتری سه‌رۆك كۆماری عێراق، له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی كرد.
له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ مه‌سرور بارزانی، فه‌خری كه‌ریم نووسیویه‌تی: "رێزدار مه‌سرور بارزانی، جارێكی دیكه جوانترین پیرۆزباییت لێ ده‌كه‌م، به بۆنه‌ی ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ت وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، باوه‌ڕێكی گه‌وره‌م پێت هه‌یه، به‌وه‌ی كه ده‌توانی جێپه‌نجه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان دابنێیت، كه پێگه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێك به‌ره‌وپێشچوون به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".
فه‌خری كه‌ریم له‌و په‌یامه‌یدا، ده‌شڵێت: "من له به‌یروتم، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرم، ئه‌گینا به پیرۆزبایی و بهرزڕاگرتنهوه یاوه‌ریم ده‌كردی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هاوڕێكه‌مان غه‌سان شربل، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت په‌یوه‌ندی پێوه كردم و پێی راگه‌یاندم، كه سبه‌ی رۆژنامه‌كه‌ی "كوردی" ده‌بێت، چونكه وێنه‌ی تۆ له یه‌كه‌م لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت".
له‌گه‌ڵی رێككه‌وتووم، كه سه‌ردانێكی بۆ هه‌ولێر رێكبخه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی فراوان له‌گه‌ڵت ئه‌نجام بدات و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌رده‌وام بكات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رتووكه‌كه‌ی له‌سه‌ر سه‌رۆك بارزانی بگه‌یه‌نێته به‌رهه‌م.
ئ. م