یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات
"ئه‌و كابینه تازه‌یه به‌رپرسیاریه‌تێكی گه‌وره و مێژوویی هه‌یه"
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانى كوردستان پیرۆزبایی له به‌رێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و كابینه‌ی نوێى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی و وه‌رگرتنی متمانه له په‌رله‌مانی كوردستان، دكتۆر عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌ناوی سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان, پڕ به دڵ پیرۆزبایی كابینه‌ی تازه له به‌رێزتان و جێگر و ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كودستان ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
هیوادارین پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه ببێته فاكته‌ری سه‌قامگیری و حوكڕانیه‌كی باش و خزمه‌تگوزار، كه له ئاست چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی كوردستان و خه‌بات و قوربانی دانی گه‌له‌كه‌مان بێت.
ئه‌و كابینه تازه‌یه به هه‌موو ره‌هه‌ند و مه‌هامه‌كانیه‌وه, به‌رپرسیاریه‌تێكی گه‌وره و مێژوویی و هه‌ستیاری هه‌یه، ده‌خوازین له خزمه‌تكردن , به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر, بیری توندڕه‌وی, ریشه‌كێشی گه‌نده‌ڵی, نادادپه‌روه‌ری و نه‌هێشتنی كه‌موكوڕیه‌كان جێده‌ستی دیار بێت و به ئه‌زموون وه‌رگرتن له رابردوو و ئه‌جێندا و رووئیابینی تازه و هاوچه‌رخانه, زه‌مینه‌یه‌كی گه‌ش و ئومێدبه‌خش بێنێته كایه‌وه.
له‌هه‌مان كات ئێمه وه‌كو زانایانی ئایینی چاوه‌ڕوانی زۆرمان هه‌یه له‌و حكوومه‌ته، كه بتوانێ له چوارچێوه‌ی به‌های به‌رزی مرۆیی و رێزگرتن له ئایین و ئاینزاكان, به‌تایبه‌تی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و خزمه‌تكردنی زانایانی ئایینی خه‌مخۆرێكی جدی بێت و پرسی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له‌به‌رچاو بگرێت.
گرنگه تیمی تازه‌ی ئه‌و كابینه‌یه به رۆحیه‌تێكی ماندونه‌ناسانه, فراوان و وردبینانه و به به‌رنامه‌ی چڕ و پڕ و دوور له ده‌مارگیری ته‌سكی حزبایه‌تی خزمه‌ت بكات و ببێته حكوومه‌تی راسته‌قینه‌ی نیشتمانی و له‌ئاست خواست و ویستی كوردستانیان بێت.
جارێكی ديكه پیرۆزبایی له به‌رێزتان ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین، خوای گه‌وره یارمه‌تیده‌ر و پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك بێت.
د. عبدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتگی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان, 10ی7ی2019.
H.B