جێگری یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات
هیوای سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێی حکوومەت خواست
K24 – ههولێر:
ئەندرو پیک جێگری یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێی حکوومەت خواست.
لهو پهیوهندییه تهلهفۆنییهدا جێگری یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاری بۆ پێشمەرگە و پتەوکردنی پەیوندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا دا.